وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم لیستێکى دیکەى رەوانەى بانکى  (TBI)  کرد کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە رەوانەکردنى زانیارى فەرمانبەران بۆ بانکى بازرگانى (TBI) بۆ کردنەوەى هەژمار بۆ مووچەخۆران

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/ ئايار/ 2024) وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە راگەیێندراوەکەى ئاشکراى کردووە، کە  بۆ دووەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی ( 453) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

دەقى راگەێندراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى

ڕۆژی پێنجشەمە 23ی ئایاری 2024، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دووەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (453) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویستە دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و چاپکردنی کارتەکان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا هەفتەی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو. هیوادارین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین