کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێکهاتەکانى کوردستان توڕە دەکات کوردستانی

نوچەنێت

ڕۆژى سێشەممە (21-5-2024) دواى ئەوەى جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، پێنج کورسى لە پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکرێت، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتى هەرێم دەڵێت، ئەم بڕیارە ڕەتدەکەینەوە.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە مستەفا گۆران راگەیاند، هەموو لایەنە سیاسییەکان دەزانن کە کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان بە یاسا رێکخراوە، بۆیە دەبێ (11) کورسیی کۆتاکان وەکو خۆی بگەڕێتەوە ئینجا لە پرۆسەى سیاسى بەشدار دەبین.

دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقە، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقی پابەند کردووە، پێنج کورسی بۆ کۆتای پێکھاتەکان تەرخان بکرێت بە شێوەیەک، دوو کورسی بۆ هەولێر، دوو کورسی بۆ سلێمانى و کورسیەکى پێکھاتەکان بۆ دهۆک بێت.

هەروەها ئایدن مەعرووف لەبارەى بڕیارەکەى ئەو دەستەیە دەشڵێت، ئەو بڕیارە رەتیدەکەینەوە، لەبەر ئەوەی بە کەمکردنەوەی شکۆی پێکهاتەکانی دەزانین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین