ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی گەنج لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە کوردستانی باکور دەکوژرێت. پلاتفۆرمی تاوانەکانی دژ بە ژنان دەوەستێنن دەڵێت: لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، لە کوردستانی باکور و تورکیا32 ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە(19/ئایار/2024) لە شارۆچکەی جزیر، ژنێکی کورد بە ناوی (زڵیخا) لە لایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.

بە پێی زانیارییەکان، دوای پشکنینی لێكۆڵینەوەی دادی تەرمەکەی ڕەوانەی روها دەکرێت و لەوێ لە زێدی خۆی بە خاک دەسپێردرێت. 

پلاتفۆرمی تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین، کە مانگانە لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری تورکیا و کوردستانی باکور، ڕایانگەیاند: لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا 32 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا لەلایەن پیاوانەوە کوژراون..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین