ئەمەريكا هاوردەى نەوتى لە عێراق كەم دەكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بەگوێرەى راپۆرتێكى ئيدارەى زانيارييەكانى وزەى ئەمەريكا لە هەفتەى رابردوو هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەو وڵأتە بەشێوەيەكى بەرچاو پاشەكشەى كردووە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (19/ ئايار/2024) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، ئيدارى وزەى ئەمەريكا رايگەياند، هاوردەى نەوتى ئەمەريكا لە ماوەى هەفتەى رابردوو رێژەى نەوتى بە بڕى پێنج مليۆن و (647) هەزار بەرميل، ئەوەش بەراورد بە هەفتەى پێشوو كە بڕەكەى پێنج مليۆن (997) بەرميل بوو، بەوەش (350) هەزار بەرميل كەمى كردووە. 

حكومەتى عێراق رۆژانە (123) هەزار بەرميل بووە، كە هەفتانە دەگەيشتە (326) هەزار بەرميل، بەڵام ئەم بڕەى هەفتانە بۆ (203) دابەزيووە.

ئيدارەى زانيارييەكانى وزەى ئەمەريكا ئاماژە بەوە دەكات، لە هەفتەى رابردوو زۆرترين نەوت لە مەكسيك و پاشان بەرازيل و پاشتر نەيجيريا هاوردەكراوە.

لە راپۆرتەكە هاتووە، ئەمەريكا رۆژانە بڕى (211) هەزار بەرميلى لە كۆڵۆمبيا و (207) هەزار بەرميل نەوتى لە ئيكوادۆر بڕى (191) هەزار. بەرميل نەوتى لە سعووديە هاوردەكردووە، كەمترين بڕيش لە ليبيا بووە كە بڕەكەى (86) هەزار بەرميل بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین