سەرۆکانی ئێران و ئازەربایجان پرۆژەیەکی هاوبەش دەکەنەوە ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری ئێران، سبەینێ (یەکشەممە)، بەنداوێک لە قیز قەلعەسی کە بەرهەمێکی هاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجانە، دەکرێتەوە.

رۆژی شەممە (18/ئایار/2024) هەمشەهری ئۆنلاین لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، سبەینێ (یەکشەممە) لە سەفەرێکی یەک رۆژەدا بۆ ناوچەی پارس-ئابادی شاری موغان، بەنداوی قیز قەلعەسی، کە بەرهەمێکی هاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجانە، دەکاتەوە.

ئەم رێوڕەسمە بە ئامادەبوونی ئیلهام عەلی ئێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت.

ئەم بەنداوە، بە 2 ملیار مەتر سێجا ئاوی ساڵانە، گەورەترین و گرنگترین پڕۆژەی ئاوی سنووری باکوری رۆژئاوای ئێرانە.

ئەم بەنداوە جگە لە پێشخستنی ئابووری و کشتوکاڵ، گەشەسەندنی گەشتیاری لە ناوچەکە و سەقامگیرکردنی مافی ئاوی ئێران و مافی سەرچاوە ئاوییە سنوورییەکان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی شار و گوندەکان لەم سەرچاوەیە.

سەرچاوە: هەمشەهری ئۆنلاین 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین