ئیرەج فازڵ: ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام بێت دەبێت پزیشک هاوەردە بکەین ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی کۆمەڵگەی پزیشکانی نەشتەرگەری ئێران، لەبارەی کەمی پزیشکی پسپۆر لە وڵات هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ناچار دەبین لە دەرەوە پزیشک هاوردە بکەین.

رۆژی چوارشەممە (8/ئایار/2024) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئیرەج فازڵ، سەرۆکی کۆمەڵگەی پزیشکانی نەشتەرگەری و وەزیری پێشووی تەندروستی ئێران، لەبارەی کەمی پزیشکی پسپۆر لە وڵات هۆشداریدا و رایگەیاند، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ناچار دەبین لە دەرەوە پزیشک هاوردە بکەین.

سەرۆکی کۆمەڵگەی پزیشکانی نەشتەرگەری بە ئاماژەدان بە کێشە ئابوورییەکانی خوێندکاران و سیاسەتی پەروەردەیی دەڵێت: کاریگەرییەکانی ئەو کێشە و سیاسەتانە لە شێوەی "کەمیی پزیشک و بەتاڵ بوونی بوارە تایبەتمەندەکان" لە پزیشکیدا، دەرخەری ئەوەیە بواری پزیشکی لە ئێران "تووشی دابەزین بووە".

فازڵ دەشڵێت، "ئەمڕۆ پێشوازی لە بواری پزیشکی لە تاقیکردنەوەی وەرگرتن یان درێژەدان بە خوێندن لە بوارە پزیشکییە پسپۆڕیەکاندا، لەگەڵ کێشەیەکی جددی رووبەڕوو بووەتەوە، تەنانەت لە تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەدا یەک کەس نەبووە بۆ نەشتەرگەری دەمارەکانی خوێن، بە هەمان شێوەش، هەندێک لەبوارە پسپۆڕییەکانی تریش بە بەتاڵی ماونەتەوە".

وەزیری تەندروستی پێشووی ئێران لە کۆتاییدا دەڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، "دەبێت 10 ساڵی دیکە، پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارانە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە بکەین و جارێکی دیکە نەخۆشەکان بۆ نەشتەرگەری تایبەتمەند رەوانەی دەرەوەی وڵات بکەین".

پێشتریش بەرپرسانی دیکەی کۆمەڵگەی پزیشکی ئێران سەبارەت بە کەمبوونەوەی پزیشکان لە وڵاتدا هۆشدارییان دابوو، لەوانە محەمەد ڕەئیسزادە، سەرۆکی رێکخراوی سیستەمی پزیشکی ئێران، کە گوتبووی "هەندێک بە گاڵتە گاڵتەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی پزیشکیدا زۆرانبازی دەکەن، بەڵام وڵات بە جددی جددی لە بوونی پزیشکەکان بەتاڵ دەبێتەوە".

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین