سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى بازرگانیى عێراق تاوتوێى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن‌ کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ڕۆژى سێشەممە (حەوتى ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌سیر داوود ئه‌لغورێرى، وه‌زیرى بازرگانیى عێراقى فیدراڵى كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ تارانه‌ و پەیوەندییە بارزگانییەکانیان تاوتوێ کرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەى "په‌یوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران" كرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى بازرگانى عێراق بیروڕایان ده‌رباره‌ى "واره‌کانی بازرگانى و چالاكیى ئابووریى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنیه‌تیى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕییه‌وه‌."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت،هەروەها جه‌ختیان له‌ گرنگیى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه‌ که‌ کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین