دووه‌م شاى عێراق به "هاوڕه‌گه‌زبازى" تۆمه‌تبار ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه بنه‌ماڵه‌ى شازاده به‌دیعه كچى عه‌لى شه‌ریف حوسێن له راگه‌یێندراوێكدا وه‌ڵامى فایه‌ق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتاریان داوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوتوویه‌تى شا غازى كوڕى فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م لادانى سێكسى هه‌بووه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا بنه‌ماڵه‌ى شازاده به‌دیعه ده‌ڵێ، "زۆر توڕه‌ین له‌و لێدوانه‌ى كه فایق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتارى عێراق له ته‌له‌ڤزیۆن داویه‌تى" له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یێندراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، "ئه‌م جۆره لێدوانانه تۆمه‌تباركردنى كۆمه‌ڵایه‌تى پڕوپوچ و بێ ئابڕۆیانه‌یه و له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌وه".
دواتر بنه‌ماڵه‌ى به‌دیعه كچى عه‌لى، فایق شێخ عه‌لى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كاتى خۆى به‌دیعه یاداشته‌كانى پێداوه بۆ ئه‌وه‌ى داهاته‌كه‌ى ببخشێته منداڵانى بێ‌ناز و هه‌تیو كه‌چى فایق شێخ عه‌لى پاره‌كه‌ى بۆ خۆى بردووه.
چه‌ندان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فایق شێخ عه‌لى یاداشته‌كانى به‌دیعه كچى عه‌لى به كتێبێك بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه بریتییه له دیمانه‌یه‌كى درێژ، له دیمانه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌ش گوتوویه‌تى، شازاده به‌دیعه كه ئێستا له ژیان نه‌ماوه گوتوویه‌تى شا غازى له رووى سێكسییه‌وه لاده‌ر بووه.
به‌دیعه كچى عه‌لى برازاى فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م شاى عێراق و ئامۆزاى شا غازى بووه و هاوكات شا غازى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خوشكى به‌دیعه كردووه.
شا غازى له ساڵى 1912 له دایكبووه و له چوارى نیسانى ساڵى 1939 به رووداوێكى ئاڵۆزى ئۆتۆمبیلى كۆچى دوایى كردووه. غازى له دواى مردنى باوكى له ساڵى 1933 بوو به شاى دووه‌مى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment