پسپۆڕێكى سەربازيى: لە هێرشەكەى ئێران دەستكەوتى سياسى و سەربازيى بۆ ئيسرائيل هەيە
نوچە نێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (14/نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوكردۆتەوە، لە بەشێكى راپۆرتەكەى ئەو رۆژنامە ئيسرائيليە هاتووە، ئەو هێرشە مێژوويى و بێ پێشينەى ئێران شكستى هێنا، ئەوەش دواى ئەوەى ئەمەريكا ئيسرائيل و هاوپەيمانەكانى ديكە بە شێوەيەكى فراوان هاوكاربوون و رێگريان لە هێرشەكان گرت، لە لايەكى ديكەوە ئيسرائيل لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى توانى شەرعيەتى سياسى بۆخۆى بگرێتەوە، كە بەهۆى جەنگى غەزە لاوازبوو.
سەبارەت بە وڵامى ئيسرائيل بۆ ئێران ئەو نووسەرە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دوو ئاراستەى پێچەوانەى يەكتر لەسەر چۆنيەتى وڵام دانەوە هەيە، هەردوو ئاراستەكە كاريگەرييان لەسەر بڕيارى چاوەڕوانكراوى بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل و بێى گانتس و وەزيرەكانى ديكەى حكومەتى جەنگ هەيە بۆ دياريكردنى هێڵەكانى وەڵامدانەوە هەيە.
سەبارەت بە هۆكارى وەڵامدانەوەش پێى وايە تاكە هۆكار ئەوەيە ئێران پێشتر ئەو كارەى نەكردووە، بەڵكوو ئەو هێرشە زيانى گەورەى بە پێگەى ئاسايشى تاكە كەسى ئيسرائيلييەكان گەياندووە.
دەربارىى پلانى وەڵامدانەش بن يەشاى دەڵێت، وەڵامى هێرشەكەى ئێران پێويستى بە پلانێكى زيرەكانەيە، بۆ ئەوەى بەشێوەيەكى كارە كاريگەرى هەبێت، تەنانەت ئەگەر تەلئەبيب كاتيشى پێويست بێت، ياخود بە شێوەى نهێنيش بێت، پێويستە ئيسرائيل پارێزگارى لەسەر شەرعيەتى ئەو وەڵامە بكات كە لە جيهان پێى گەيشتووە، لاپەڕەيەكى نوێ لەگەڵ رۆژئاوا بكاتەوە.
سەبارەت بە دەستكەوتەكانى دواى هێرشەكەى ئێران دەڵێت، ئەو دەستكەوتانە تەنيا سەربازيى نەبوون، بەڵكوو دەستكەوتى سياسيش بوون، هەريەك لە ئەمەريكا و بەريتانيا و فەرەنسا و هێزە ئاسمانييەكانى ئوردنيش بەشداربوون لە پووچەڵكردنەوەى هێرشەكان و پشتێنەيەكيان لەبەردەم مووشەكە پالستييەكان و مووشەكى كرۆز و درۆنەكان درووست كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment