ئامارە ترسناکەکانى جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین وەرگێڕان

سنور یاسين: تایبەت بەنوچەنێت

لە (7) ی ئۆکتۆبەری (2023) جەنگی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد، ئاشکرایە جەنگەکە وێرانکاریی زۆری بۆ فەڵەستینییەکان بە تایبەت هێنا، وە تا دێت جەنگەکە ئاڵۆزی زیاتری تێدەکەوێت. ئەگەرچی هەوڵەکانی وڵاتان بەردەوام بوون بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی وەستا و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی جەنگەکە، بەڵام ئەنجامەکان، تەنیا چەند جارێک ئاگربەستی چەند ڕۆژی لێکەوتەوە، کە چەند دیلێک لەلایەن ئیسرائیل و حەماسەوە ئازاد دەکران. ئێستا دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ لە دەستپێکردنی جەنگەکە، ئامارەکان ژمارەى مەترسیدارمان پێدەڵێن، جەنگ بەردەوامە و ڕۆژانە ژمارەی گیان لەدەستدان و برینداربوون لە بەرزبوونەوەدایە.

بەهۆی جەنگەکەوە ئاڵۆزی لە دەریای سوور سەری هەڵدا، حووسییەکانی یەمەن بەردەوام جەنگی ئیسرائیل و حەماسیان دەکردە بیانوو بۆ بەئامانج گرتنی کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور، هەروەها ئەمەریکا، بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا بێبەش نەبوون لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر دەریای سوور و ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشی حووسییەکان لە کەرتی بازرگانی دەکەوتەوە.

ڕۆژی شەممە (شەشی نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) ئاماری شەش مانگی جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستینی بڵاوکردەوە، ئامارەکان ژمارەی مەترسیدار ئاشکرا دەکەن سەبارەت بە گیان لەدەستدان، بریندار بوون، ئاوارەبوون، برسییەتی، ئەمانە و سەرەڕای هەبوونی چەندین وێرانکاریی کە کارکردن و دووبارە بونیادنانەوەیان کارێکی ئاسان نییە و تێچوویەکی زۆری پێویست دەبێت لە داهاتوودا.

ئامارەکان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی بەستووە بەو داتایانەی لەلایەن سوپای ئیسرائیل، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەزارەتی تەندروستی غەزە، نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی و ڕاپۆرتی (Associated Press) بڵاوکراوەتەوە.

گیان لەدەستدان لە فەڵەستین: (33،091)  ژنان و منداڵان (3/2) ئەم ژمارەیە پێکدەهێنن. گیان لە دەستدان لە ئیسرائیل نزیکەی (1200) هەزار کەس دەبێت. ژمارەی قوربانیانی فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا (456) و (343) کەس لە لوبنان کوژراون.

سەرەڕای ئەمانەش لانیکەم (50) هاووڵاتی سڤیل لە لوبنان کوژراون، (95) ڕۆژنامەنووس لە کەرتی غەزە بوونەتە قوربانی و گیانیان لە دەستداوە.

ژمارەی برینداربووان:

(75,750) فەلەستینی لە غەزە بریندار بوون.

(4،834) ئیسرائیلی لەسەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا بریندار بوون.

گیان لەدەستدانی سەربازان:

زیاتر لە (13) هەزار چەکدار لە غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.

(256) سەربازی ئیسرائیل لە ڕووبە ڕووبوونەوەکان لە خاکی غەزە.

نزیکەی (280) چەکداری داعش لە لوبنان بەهۆی جەنگەکەوە کوژراون.

ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەکەوە کەوتوونەتەوە:

ڕێژەی ئەو باڵەخانانەی کە زیانیان بەرکەوتووە یاخود وێران بوون: (%55.9)، زیاتر لە (60٪) ماڵەکان زیانیان بەرکەوتووە، (%90)ی قوتابخانەکان وێران بوون و بە کەڵکی پرۆسەی پەروەردەو فێربوون نەماون. تەنیا (36/10)ی نەخۆشخانەکان کار دەکەن و (227) مزگەوت زیانی بەرکەوتووە.

ئاوارە بوون:

(1.7) ملیۆن کە دەکاتە (%70) ی دانیشتووانی غەزە لە فەڵەستین ئاوارە بوون.

کەمتر لە (%1) ئیسرائیلییەکان ئاوارە بوون.

(253) دیل لە لایەن حەماسەوە بە دیل گیراون.

(123) دیل ئازاد کراون.

(240) زیندانى فەڵەستینی ئازاد کراوە.

ئەگەرچی ئەمەریکا، میسر، قەتەر هەوڵی جیاوازیان داوە بۆ گفتوگۆکردن و گەیشتن بە ئاگربەست بۆ جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، بەڵام فەڵەستینییەکان بێ هیوا بوونە لە هەوڵەکان بۆ وەستاندنی جەنگەکە یاخود ئاگربەستێکی ماوە درێژ بەهۆی ئەوەی ئەوان ڕۆژانە لە دۆخێکی زۆر خراپی مرۆیی دا دەژین و ناتوانن دەستیان بگات بە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان وەک ئاو، خۆراک، ژیان کردن لە شوێنێکی شیاو دا. هەروەها پیر، منداڵ، ئافرەت و پیاوی فەڵەستین لەگەڵ مەینەتییەکانی جەنگەکە دەژین و هەوڵەکان ئەنجامێک و تروسکاییەکی دڵخۆشکەری بە ئەوان نەگەیاندووە تاوەکو ئێستا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین