ئەمەریکا و چین پەیوەندییە سەربازییەکانیان تاوتوێ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دا بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا و چین لە هاوای کۆببنەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی پرسە سەربازییە گرنگەکانی هەردوو وڵات بکرێت.

ڕۆژی شەممە (شەشی نیسان/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، "بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی چین سەرەتای ئەم هەفتەیە لە هاوای کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی کارەکانیان بکەن".

سەبارەت بە پرسی گفتوگۆ سەربازییەکانی هەردوو وڵات سوپای ئەمەریکا تیشکی خستە سەر، "پێداچوونەوەی ئەمەریکا و چین دەربارەی سەلامەتی کارکردنە سەربازییەکانی ئەمەریکا و چین، هەردوولا هاوڕابوونە کە پێویستە ئۆپەراسیۆنە دەریایی و فڕۆکەوانییەکان سەلامەتی یەکتر بپارێزن و بەردەوام بن لە سەلامەتی کارکردنیان".

لای خۆیانەوە هەریەکە لە وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی چین لە بەیاننامەی جیاوازدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، "لە کۆبوونەوەکاندا بیروڕای جیاواز ئاڵۆگۆر دەکرێت دەربارەی ئاسایشی دەریایی و ئاسمانی، چین هەموو پێشێلکارییەک بە ناوی ئازادی کارکردن ڕەتدەکاتەوە کە مەترسی هەبێت بۆ سەر وڵاتەکەی".

لە مانگی تشرینی یەکەمی (2021) سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند فڕۆکە سەربازییەکانی چین نزیکەی (200) جار مانۆڕی سەربازیان لە دژی ئەمەریکا ئەنجام داوە، بەڵام لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی هەردوو وڵات ڕێککەوتن گفتوگۆ سەربازییەکانیان دەست پێبکەنەوە، پێدەچێت ڕێککەوتنەکەیان هەنگاوی بەرەو پێشچوونی بە خۆیەوە بینیبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین