لە ماوەی مانگێکدا 13 ژن کورژراون هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە ماوەی یەک مانگدا لە وڵاتی ئێران، ژنێک لە سێدارەدراوەو لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا سزای سێدارە بەسەر 22ژندا جێبەجێکراوە.

بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی 2024دا، لانی کەم 7چالاکی ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا دەستبەسەرکراون،  13 کە 10 کەسیان لە چالاکانی ژن لە پارێزگای گیلان بوون، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێنراوە.

هەروەها لە ماوەی مانگی مارسی 2024 لانی کەم 13 ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا کوژراون کە کوژرانی 12 کەس لەوان لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە وەکوو ھاوژین، ھاوژینی پێشوو، کوڕ و برایانەوە بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کوشتن بە پاساوی ناموس، لە بەرزترین ئاستی هۆکارەکانی کوشتنی ژناندایە لە ئێران، لە سێدارەدانی ژنان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر، بەشداری و چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، پابەند نەبوون بە حیجابی ئیسلامی لە ناو سزادانی ژناندا هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین