نرخى بەرمیلێک نەوت (91) دۆلارى تێپەڕاند ئابووری جیهان

نوچە نێت

بەهۆى هێرشە بەردەوامەکانى ئۆکراینا بۆ سەر پاڵاوگەکانى رووسیا و بەردەوامى رێککەوتنى ئەندامانى ئۆکپیک، نرخى نەوت (91) دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى نیسان/ 2024) بەگوێرەى ماڵپەڕى ئۆیل پرێس نرخى نەوت بە شێوەیەکى بەرچاو لە بازاڕەکانى جیهان بەبەزبۆتەوە.

چاودێرانى دۆخى ئابوورى پێبان وایە، ئەو بەرزبوونەوە پەیوەستە بە رێککەوتنى ئەندامانى رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بە سەرۆکایەتیی روسیا کە ئۆپیک پڵەس ناسراون، رێککەوتنەکە بەردەوامە کە لەسەر کەمکردنەوەى تێکڕاى (2.2) ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە رێککەوتن، هێرشەکانى چەند رۆژى رابردوو بۆ سەر کۆسوڵخانەى ئێران لە سووریا  کاریگەرى لەسەربەزبوونەوەى نرخى نەوت هەیە، ئەمڕۆ بەیانى نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتە (91) دۆلار و (14) سەنت. 

بەرپرسێک لە هاوپەیمانى ناتۆ رایگەیاند، هێرشەکانى ئۆکراینا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆ سەر پاڵاوگەکانى رووسیا بەردەوامە، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى زیاتر لە (15%)ى بەرهەمێنانى وزەى رووسى پەک خستبێت، کە دەبێتە زیانگەیاندن بە سوتەمەنى لە ناوخۆى ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین