سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى عێراق: پەيوەندى لەنێوان هێرشەكانى سەر هەولێر بڕيارەكانى دادگاى فيدڕاڵى هەيە
نوچەنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (سێى نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (سۆمەريە نيوز) بڵاوى كردەوە، محەمەد حەلبووسى رايگەياند، هيچ شتێك لەو رێككەوتنەى كردوومانە بۆ كورد جێبەجێ نەكراوە، ئەوەش لە داهاتوو كاريگەرى نەرێنى جێدەهێڵێت.
سەرۆكى پێشووى پەرلەمان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێشتر لە چەندين بۆنە گوتوومە، واز لە فشاركردن لەسەر كورد بهێنن.
دەربارەى بوودجەى فيدراڵى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە بڕەكەى (200) ترليۆن دينار بوو، لەو بڕە (12.6%) پشكى كوردە، كە دەكاتە نزيكەى (25) تريلۆن و (200) مليار دينار، بەڵام ئەم بڕەيان پێ نەدرا.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى سەبارەت بە بڕيارەكانى دادگاى فيدڕاڵى دەڵێت، پارتى ديموكراتى كوردستان لە حكومەت و پەرلەمان رووبەڕووى زنجيرەيەك بڕيارى نەرێنى دادگاى فيدڕاڵى بۆتەوە، ئەگەر هەيە ئەو بڕيارانە نزيكەى ساڵێك بخايەنێت، لە پشت ئەم بڕيارانە پيلانێكى داڕێژراو هەيە، چونكە دەكردنى ئەم بڕيارانە بە رێككەوت نييە.
حەلبووسى پێشى وايە، پەيوەندى لەنێوان بۆردوومانەكانى ئێران فشارە دارايى و ياساييەكانى سەر كوردستان هەيە.
سەرۆكى پەرلەمان هۆشدارى لە جێبەجێنەكردنى رێككەوتنى سياسى دەدات، كە لە داهاتوو كاريگەرى خراپى دەبێت، هێزە سياسييەكان متمانە لەدەست دەدەن، پاساوەكانمان بۆ بەردەوامى كاريى سياسى لاوازدەبن.
حەلبووسى ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو رێككەوتنەى كردوومانە چارەسەركردنى ناكۆكييەكان و ياساى دادگاى فيدڕاڵى و دابەشكردنى سامان لەنێوان ناوەند و هەرێمەكان و قەرەبووكردنەوەى مادەى (140) و ئازادكردنى دەستگيركراوانى سوننە لە رێگەى لێبردوونى گشتيەوەى لەخۆى كردبوو، كورد و سوننە بەشێك بوو لەو رێككەوتنە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment