واشنتۆن و تۆکیۆ، ڕووبەڕووی پەکین دەبنەوە
نوچەنێت
سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدن، ڕایگەیاند: کە ڕۆژی هەینی گفتوگۆیەکی بەهاداریان لەگەڵ یوشیهاید سوگا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامداوە و، هەردوو وڵات پابەندی خۆیان، بۆ هاوکاریکردن لە بەڕەنگاربوونەوەی وڵاتی چین و، ئەو کێشانەی تایبەتن بە کۆریایی باکوور دووپاتکرووە.
دوای دەستبەکاربوونی یوشیهاید سوگا، سەرۆکی یابان، هەریەکە لە ئەمریکا و یابان، یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەی نێوانیان ئەنجامدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، لە کۆشکی سپی هەردوو سەرۆک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان، بۆ ڕۆژنامەڤانان خستەڕوو.
بایدن گوتی: "هەردوو وڵات لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، کە پێکەوە کار بکەین لە وەبەرهێنانی سیستەمی دیجیتاڵی (5G)، بۆ ئەو مەبەستە بڕی 2.5 میلیار دۆلار لەلایەن ئەمریکا و، بڕی 2 میلیار دۆلار لە لایەن یابانەوە دابینکراوە".
هەروەها گوتی: "من و سوگا ئەمڕۆ پشتگیرییەکی پتەومان، بۆ هاوپەیمانی ئەمریکا و ژاپۆن و، ئاسایشی هاوبەشی وڵاتەکانمان دووپات کردەوە و، ئێمە پابەندین بە پێکەوە کارکردن بۆ بەڕەنگاربوونەوەی، فروانخوازییەکانی چین، لە لە دەریای ڕۆژهەڵاتی چین و دەریای باشووری چین، هەروەها کۆریای باکوور، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە هەرێمی ئۆقیانووسی هیندی و هێمن لە داهاتوودا ئازاد و کراوەیە".
لە درێژەی قسەکانیاندا، هەردوو سەرۆک، جەختیان لە پێکەوە کارکردنی دوو لایەنە، لە پرسەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران و، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور و، کارکردن بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە کردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment