سەرۆک بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ دووشەممە (11-3-2024) سەرۆک بارزانى، لە ساڵیادى ڕێککەوتننامەى (11)ـى (1970) پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە."

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی ڕێككەوتننامەی (11)ـى ئادار:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕێككەوتننامەی 11ـی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداریی دەستەڵاتدارانی عێراق. بەرهەمی ئەو خەباتە تۆكمەیە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی ماف و مسۆگەركردنی دیموكراسی و شەراكەت و پێكەوەژیان دەستی پێكرد و حكومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.

لە پەنجا و چوارەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی قوربانییەكی بێهەژماری داوە و لەڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت.

مەسعود بارزانی

11ی ئاداری 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین