مەسرور بارزانى لە واشتن لەگەڵ چەند سێناتۆر و کۆنگرێسمانێک کۆبووەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/شوبات/2024) ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە ڕۆژى چوارشەممە (28-2-2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، سێناتۆر گراهام خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ واشنتن نیشان دا، و دووپاتی کردەوە کە "هەمیشە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز و داوا و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکەم، بەتایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان."
هەر لە چوارچێوەى سەردانییەکەى بەپێى راگەیێندراوى حکومەتى هەرێم مەسرور بارزانى، دوێنێ لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن، هاوسەرۆکی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەى هاتووە، مەسرور بارزانى و دۆن بەیکن هەردوولا "ئاماژەیان بە گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد."
هەروەها سێناتۆر دۆن بەیکن جەختی کردەوە کە "ئەو هەمیشە دەنگی کوردستان دەبێت لە ئەمەریکا و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment