ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا روویدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا روویداوه‌، به‌گوێره‌ى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى نیسان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا روویداوه‌ و ژماره‌یه‌ك قوربانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌منى سروشتى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ روونكردووه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تى، ته‌نێكى نامۆ له‌ ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ له‌ شارى سه‌در له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا له‌ كاتى سووتاندنى زبڵ و خاشاك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌ ژماره‌یه‌ك كوژرا و بریندار هه‌یه‌، به‌ڵام ژماره‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ وباسى له‌وه‌یش كردووه‌ تیمه‌كانى فریاكه‌وتن به‌ په‌له‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌ هۆى میلیشیاكانى شیعه‌ و رێكخراوى تیرۆریستى داعش، به‌رده‌وام به‌غداى پایته‌خت رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌منى ده‌بێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین