مەكتەبى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕيارەكانى دادگاى فيدڕاڵى راگەياند کوردستانی

نوچەنێت

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتى سەرۆك مەسعوود بارزانى كۆبووە، سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوە راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، كە تێيدا دەڵێت، بڕیاری پێوەست بە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992) هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێك لە بڕگەكانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێكجیایی دەسەڵاتەكانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/شوبات/2024) مەكتەبی سیاسیی پارتیمان بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی كۆبووەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوە، تاوتوێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بوو كە لە ڕۆژی چوارشەم 21ی شوباتی 2024 دەرچوون.

لە بە شێكى ديكەى راگەيێندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەم بڕیارانە پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و بنەماكانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانن كە لە دەستووری عێراقدا جێگیر كراون.راگەیه‌ندراوێك لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

راگەيێندراوى مەكتەبى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان:

سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە، مەكتەبی سیاسیی پارتیمان رۆژی پێنجشەممە 22ی شوباتی 2024 بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی كۆبوویەوە. یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوە، تاوتوێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بوو كە لە رۆژی چوارشەممە 21ی شوباتی 2024 دەرچوون.

ئەم بڕیارانە پێچەوانەی رۆحی دەستوور و مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان و بنەماكانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانن كە لە دەستووری عێراقدا جێگیر كراون.

لەسەر ئەم تەوەرە، مەكتەبی سیاسیی پارتیمان جەخت لەم خاڵانە دەكاتەوە:

1. داكۆكیكردن لە مافی پێكهاتەكان و پشتیوانیكردنیان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەكان.

2. پارتیمان پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات تا لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق گفتوگۆكانی لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور، بەردەوام بێت.

3. بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە (1) ی سالی 1992ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێك لە بڕگەكانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێكجیایی دەسەڵاتەكانە.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

22ی شوباتی 2024

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین