سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و یونامی کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یونامی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ ڕێککەوتن و دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/شوبات/2024) دڵشاد شەهاب، وتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندێکى شاندێکى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یونامی کۆدەبێتەوە بۆ دانانى رێکار و کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆ دەکەین.

هاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى هەولێر وادەیەکی گریمانەیی دیاری دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەگەرچى تاوەکو ئێستا کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژێک لەمساڵدا ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنى پەرلەکانى کوردستان دیارى بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین