ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى: هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر په‌یوه‌ندى به‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر هه‌ولێر وه‌ڵامێكى ئێرانه‌ بۆ ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بنكه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزى كرده‌ ئامانج.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى نیسان ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌كات كه‌ به‌ درۆن كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و ده‌ڵێ، "په‌یامی ئێرانه‌ دواى نه‌تةنز".

ئه‌یاد دلێمى شرۆڤه‌كارى سیاسى قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ كردووه‌، دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ په‌یوه‌ندى به‌و هێرشه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر كووره‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز، دلێمى ده‌ڵێ، "ئێران به‌هۆى له‌كاركه‌وتنى پیتاندنى یۆرانیۆم له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا، له‌ حاڵه‌تى هه‌ڵچوون دایه‌ و بۆیه‌ هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كه‌ و دواتر ئێران ده‌ڵێ ده‌توانێ زۆر شت بكات".

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى حوڕه‌ ئه‌م هێرشه‌ى شه‌وى رابردوو بیسته‌م هێرشه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بایدن بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌  ئیداره‌ى جۆ بایدن په‌له‌ى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ نییه‌، چونكه‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ لایه‌ن ئه‌م ئیداره‌یه‌وه‌ جێى یه‌كه‌م بایه‌خ نییه‌، به‌ لێكدانه‌وه‌ى ئه‌یاد دلێمیش ئه‌و هێرشانه‌ زۆر كات زیانێكى زۆر كه‌مى مرۆیی له‌ دواى خۆیان ده‌هێنن بۆیه‌ ئه‌مه‌یش هۆكارێكه‌ بۆئه‌وه‌ى ئیداره‌ى بایدن په‌له‌ نه‌كات.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌ باشیك له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا، سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌یش راپۆرته‌كه‌ى حوڕه‌ ده‌ڵێ، ئه‌م هێرشه‌ په‌یوه‌ندى له‌و یه‌كتردابڕانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان ئێران و توركیا دروست بووه‌  له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك، كه‌ شنگال و دۆسیه‌ى سووریا دوو هۆكارى سه‌ره‌كى له‌یه‌كتردابڕانه‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین