شاندى سه‌رۆكایه‌تیى هەرێمى کوردستان كۆتایى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا هێنا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کورستان بۆ ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، شاندەکە کۆتایی بە سەردانى و کۆبوونەوەکانى هێنا، کە "چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له‌ كۆنگرێس و كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ـ پێنتاگۆن ـ ئه‌نجامدا" داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/شوبات/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژى (5-2-2024) شاندێكى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى فه‌و‌زى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و‌ ئه‌ندامیه‌تیى فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسى له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به‌ یاوه‌ریى تریفه‌ عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ واشنتۆن، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، ڕۆژی هه‌ینی‌ (9-2-2024) كۆتایییان به‌ سه‌ردانه‌كه‌یان هێنا.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "شاندى سه‌رۆكایه‌تى چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له‌ كۆنگرێس و كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ـ پێنتاگۆن ـ ئه‌نجامدا و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژیى عێراق و ئه‌مه‌ریكادا گفتوگۆیان كرد، هه‌روه‌ها دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و چه‌ندین پرسى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد."

هەروەها دەشڵێت، "شاندى سه‌رۆكایه‌تى سوپاس و پێزانینیان بۆ پشتگیریى كۆنگرێس و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و به‌دوورگرتنى له‌ ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌. لاى خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى به‌رده‌وامیى یارمه‌تیدان و پشتگیریى وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین