عێراق: هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بۆتە فاكتەرى ناسەقامگيرى لە عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژى سەربازى بەناوى سەرۆك وەزيرانى عێراق رايگەياند، هاوپەيمانى نێودەوڵەتى ئەركى بەرەنگاربوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعشە ئێستا بۆتە فاكتەرى ناسەقامگيرى.

ڕۆژی پێنجشەممە (هەشتى شوبات/ 2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ليوا یەحیا ڕەسوڵ، گووتەبێژی محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی نا بەرپرسیارانە بەردەوامن لە هێرشە جیاوازەکان، ئەوان ناوەڕاستی گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنیان کردووەتە ئامانج، گوێ بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هاووڵاتیانی سڤیلی نادەن".

گووتەبێژەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، "بەردەوامی هێرشەکان، دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە هەموو کاتێک زیاتر حکومەتی عێراق ناچار دەکات کۆتایی بە ئەرکی ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێتییەک بهێنێت، چونکە ئەوان بوونەتە هەڕەشە و تێکدانی ئاسایش لە عێراق، هەروەها عێراق ناتوانێت ئەرک و بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکان پشتگوێ بخات کە داوای پاراستنی ئاسایشی عێراقییەکان و خاکی عێراق دەکات لە هەموو هەڕەشەیەک."

هەر ئەمڕۆش سەرچاوەیەک لە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق، "ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بە بەرپرسیار زانی لە کاریگەرییەکانی کوشتنی ئەو دوو سەرکردە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەگەری دروستبوونی هەر ئاڵۆزییەکی تر بەهۆیەوە". 

دوێنێ چوارشەممە ( 7/ 2/ 2024) لە هێرشێکی ئەمەریکادا دوو سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵا لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کرانە ئامانج, دوای هێرشەکەش فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین