عێراق مانگى رابردوو بە بڕى زياتر لە هەشت مليار دۆلار نەوتى فرۆشتووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى نەوتى عێراق داهاتى نەوتى مانگى رابردووى بڵاوكردەوە، زياتر لە (100) مليۆن بەرميل نەوتى فرۆشتووە، كە داهاتەكەى زياتر هەشت مليار و (311) مليۆن (34) هەزار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (28/كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى داتاكانى وەزارەتى نەوتى عێراق، كە لەلایەن كۆمپانیاى سۆمۆ بۆ بازاڕكردنى نەوت ئامادەكراوە، بڕى (108) ملیۆن و (56) هەزار و (590) بەرمیل نەوت فرۆشاوە، كە داهاتەكەى زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەى ئەو داتایانە، نەوتى خاوى رەوانەكراو لە مانگى رابردوو لە كێڵگەكانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق (107) ملیۆن و (592) هەزار و (532) بەرمیل بووە.

هەروەها بڕەكەى دیكە كە بۆ ئوردن رەوانەكراوە، (464) هەزار و  (58) بەرمیل نەوت بووە، كە بڕى یەك بەرمیل بە شێوەیەكى گشتى (76) و (91) سەنت فرۆشراوە.

نەوتى فرۆشراوى عێراق لە لایەن (44) كۆمپانیاى جیهانى لە بەندەرەكانى بەسرە و خور زوبێت و  جیهانى توركى بە بازاڕكراوە، هەروەها نەوتى كۆگاكانى كەركوك بە تەنكەر رەوانەكراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین