سوپاى پاسداران كوژرانى چوار راوێژكارى لە بۆردوومانەكەى ئەمرۆ راگەياند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپاى پاسدارانى ئێران لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، بەهۆى هێرشەكانى ئەمرۆى ئيسرائيل بۆ سەر باڵەخانەيەك لە سووريا چوار راوێژكار و ژمارەيەك كەس لە هێزەكانى سووريا كوژراون.

ئەمڕۆ شەممە (20/كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (i24news) بڵاوى كردەوە، سوپاى پاسداران ناسنامەى كوژراوەكانى راگەياند، كە يەكێكيان سادق ئومێدزادە، بەرپرسى هەواڵگرى سوپاى قودس و  حاجى غولام جێگرەكەى بۆدروومانە گيانيان لەدەستداوە.

لە لايەكى ديكەوە ماڵپەڕى سكاى نيوز عەرەبى بڵاوى كردەوە، ئەبوو مونەتەزير فەرماندەى گرووپە چەكدارەكانى عێراق لەو بۆردوومانە كوژراوە، كە لەو كاتەدا لە كۆبوونەوە دابوونە.

سكاى نيوز جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، حاجى سادق بەرپرسى هێرشكردنە سەر ئامانجەكانى ئەمەريكا و ئيسرائيل بووە، كە لە سووريا ئەركەكانى بەڕێوە دەبرد.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، تاوەكوو ئێستا ژمارەيەك تەرم لەژێر داروپەردووى باڵەخانە روخاوەكەن و تيمەكانى بەرگرى شارستانى ديمەشق بەدواى ئەو كەسانە دەگەڕێن.

سەرلەبەيانى ئەمڕۆ لە نزيك باڵيۆزخانەى ئەبخازيا لە ديمەشق دەنگى چەند تەقينەوەيەكى بەهێز هات، بەڵام خوتابا باگرات، باڵيۆزى ئەو وڵاتە لە سوورى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هيچ فەرمانبەرێكيان زيانى بەرنەكەوتووە.

سەبارەت بە لايەنى بەرپرس هيچ لايەنێك بەرپرسيارێتى خۆى لەو هێرشانەى ئەمڕۆى سەر ديمەشق رانەگەياندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین