سوودانی هۆکارى دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتى کوردستان ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکراى دەکات، بۆ دووپارە دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى کوردستان خەرێکى گفتوگۆن بەمەستى چارەسەرکردنى کێشەى تێچووى ئەو کۆمپانیانەى لەبوارى وەبەرهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان کار دەکەن.

محەمەد شیاع سوودانى، ڕۆژى (18-1-2024) ماڵپەرى رووداو بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق کە لە دیمانەیەکدا بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە سەر نەوتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، دەگەڕێتەوە بۆ تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت، ئەمەش بۆتە  هۆى دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە کە نزیکەی (10) مانگە راگیراوە.

محەمەد شیاع سوودانى دووپاتى دەکاتەوە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنى نەوت، کێشەى تێچووى بەرهەمهێنانی نەوتیان هەیە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی فەرمی.

ڕۆژى (25)ـى ئادار (2023)  هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا. هاوکات فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، ڕۆژى (17-1-2024) لە کۆڕبەندى داڤۆس ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم و عێراق ڕێککەوتنێکیان لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەى وردەکارییەکەى بخاتەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین