ئێران: جیش عدل بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت ئێران

نوچەنێت:

کە لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی چەکدار بۆ سەر بازگەیەکی نێوان شارەکان لە شاری راسکی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، پلەدارێکی هێزی پۆلیس کوژرا.

ڕۆژی چوارشەممە (10/ کانونی دووەم/ 2024) دویچەولە، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کە لە ئەنجامی هێرشی گرووپێکی چەکدار بۆ سەر بازگەیەکی نێوان شارەکان لە شاری راسکی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، پۆلیسێکی پلەدار کوژراوە.

بەپێی هەوڵەکان ئەم هێرشە کە کاتژمێر 1:30 بەیانی ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە روویداوە و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەردەوام بوو.

جەیش ئەلعەدل چەند کاتژمێرێک دوای هێرشی دووەم لە ماوەی مانگێکدا، لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

لە مانگی رابردوو، بە هۆی هێرشی جیش العدل بۆ سەر بارەگای پۆلیسی شاری راسک، لانیکەم 11 کەس لە هێزەکانی پۆلیس کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون.

ئەمە یەکەمجار نییە، کە ئەم گرووپە پلانی هێرشی لەو شێوەیە دادەڕێژێت و ئەنجامی بدات. جیش العدل بەرپرسیارێتی لە دەیان هێرشی هاوشێوە راگەیاندووە.

گرووپی چەکداری جیش العدل خۆی بە "سوپای دادپەروەری و یەکسانی" دەناسێنێت و دەڵێ، لە ئێران خەبات بۆ مافی هاوڵاتیانی بەلووچ دەکەن.

ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە ئەم گرووپەیان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کردووە. هەروەها کۆماری ئیسلامی ئەم گرووپە ئایینییە سوننەیە، بە جوداخواز و "تیرۆریست" ناودەبات.

سەرچاوە: 

دویچەولە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین