هەولێر و بەغدا ئاراستەى گفتوگۆکانیان لەبارەى شایستە داراییەکانى هەرێم دەگۆڕن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لەسەرەتاى ئەم هەفتەیە شاندى حکومەتى هەرێم و عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، تازەترین بابەت کە گفتوگۆیان لەسەرکردووە، گونجاندنى گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمە لەگەڵ شێوازى ئەو گرێبەستانەى کە وەزارەتى نەوت کاریان پێدەکات.

ڕۆژى دووشەممە (هەشتى کانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، دانوستاندنى ئەم دوو رۆژەى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى نەوت، لەبارەى گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بووە.

هەردوولا زیاتر گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتى گونجاندنى گرێبەستەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنەرى نەوت کە لەسەر بنەماى هاوبەشییە لە بەرهەمهێناندا بووە، واتە بگۆڕدرێت بۆ شێوازى گرێبەستى بەشداری، کە وەزارەتى نەوتى حکومەتى فیدراڵى کارى پێدەکات، یان بگونجێندرێت لەگەڵیدا، تاوەکو بەغدا بتوانێت شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت لە هەرێمى کوردستان بدات.

ڕۆژى (6-1-2024) پێشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا، "بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجەو تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتانەن کەلەسەر مێزی گفتوگۆ باسدەکرێن و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوای گەیشتنە بەچارەسەری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین