سوپاى عێراق خانووى حەوت خێزانى کورد لە کەرکووک داگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ژمارەک خێزانى کورد لە گەڕەکێکى پارێزگاى کەرکووک هەوڵى دەرکردنیان دەدرێت، بەبیانووى ئەوەى خانووەکانیان لەسەر زەوى زێدەڕۆیی دروستکراوە، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقیش دەڵێت، ئەگەر ئەو هێزە لەوێ بمێنێتەوە ڕاگەیێندراو لەدژیان بڵاودەکەینەوە.

چەند ڕۆژێکە هێزێکى سوپاى عێراق، چەند خێزانێکى کوردیان لە گەڕەکى نەورۆزى کەرکووک لە ماڵەکانیان دەرکردووە، هەوڵیشیان داوە گوشار لەسەر تەواوی دانیشتووانی گەڕەکەکە بکەن کە چەند رۆژێکە چوونەتە سەریان.

بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕى رووداو، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران قسەم کردووە و باسی ئەو پێشێلکارییانەشم کرد کە قابیلی قبووڵکردن نییە، ئەمە دەستدرێژییەکی گەورەیە لە دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز دەکرێت، لە دوێنێوە من لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری لەسەر هێڵم. هەروەها لەگەڵ وەزیری بەرگری قسەم کردجەەى، داوای لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک کرد کە بکشێنەوە.

هاوکات شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق قسەم کرد، بڕیاربوو رۆژی شەممە بەشداریی رێورەسمی 6ـی کانوون بکەین کە تایبەتە بە یادی سوپای عێراق، پێمگوت نە بەشداریی 6ـی کانوون بەشداریی دەکەین و ئەگەر ئەو هێزەش لەوێ بمێنێت راگەیێندراو لە دژی وەزارەتەکەتان دەردەکەین. 

بەپێى دوایین زانیارییەکان ژمارەى ئەو خانوانانەى لەلایەن سوپاى عێراقەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو، حەوت خانوو بوو، ئێستا ڕادەستى پۆلیسى کەرکووک کراون، دۆسیەى ئەم خانوانە بردراوەتە دادگا تاوەکو بەپێى یاسا یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین