ئێران: زیاتر لە (500) هەزار هاووڵاتی ئەفغانی دیپۆرت کراونەتەوە ئێران

نوچەنێت:

فەرماندەی پاسەوانی سنووری خوراسان رایگەیاند: 520 هەزار هاوڵاتی نایاسایی لە رێگەی سنووری دۆغارون تایباد لەم پارێزگایە دیپۆرت کراونەتەوە.

رۆژی سێشەممە (دووى کانوونی دووەم/2024) ئیرنا، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، عەمید مەجید شوجاع، فەرماندەی پاسەوانی سنووری خوراسان، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: 520 هەزار هاوڵاتی بیانی نایاسایی لە رێگەی سنووری دۆغارون تایباد لەم پارێزگایە دیپۆرت کراونەتەوە و ئەم ژمارەیە لە هاوڵاتیانی نایاسایی ئەفغانی لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا لە سەرانسەری وڵاتدا دەستنیشان کران و دیپۆرت کرانەوە و لە رێگەی پاسەوانی سنووری تایباد لە خوراسانی رەزەوی رادەستی نوێنەری وڵاتەکەیان کرانەوە.

فەرماندەی پاسەوانی سنووری خوراسان ئاماژەی بەوە کردووە، هاتن و بوونی هاوڵاتی بیانی نایاسایی لە وڵاتدا کێشە دروست دەکات، بۆیە پێویستە هاوڵاتی بیانی مۆڵەتی یاسایی هەبێت. بەپێجەوانەوە دەستگیر دەکرێت و دەگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتەکانیان. 

پارێزگای خوراسانی رەزەوی، نزیکەی 302 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتەوە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەفغانستان هەیە.

سەرچاوە: ایرنا 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین