ئيسرائيل بەشێك لە سەربازانى لە غەزە كشاندەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێكى ئەمەريكى رايگەياند، بڕيارى پاشەكشەى بەشێك لە هێزە سەربازييەكانى ئيسرائيل ئاماژە بۆ گۆڕانكارى لە شێوازى هێرشەكانى تەلئەبيب بۆ سەر كەرتى غەزە.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى كانوونى دووەم/2024( ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، بەرپرسێكى ئەمەريكى رايگەياند، كشانەوەى هێزەكانى ئيسرائيل سەرەتايەكە بۆ گۆڕانكارى هەنگاو بە هەنگاو لە ئۆپراسيۆنە چڕەكان بۆ سەر كەرتى غەزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جەنگ لە غەزە هەر بەردەوام دەبێت.

بەشێك لە دانيشتوانى غەزە دەڵێن، سوپاى ئيسرائيل هەندێك لە تاكەكانى لە شارەكەيان كشاندۆتەوە، لە هەمان كاتيش سوپاى ئيسرائيل جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، شێوازى هێرشەكانيان دەگۆڕن و ژمارەى سەربازەكان كەم دەكاتەوە، بەڵام جەنگ  بۆردوومان لە شوێنەكانى ديكەى كەرتى غەزە بەردەوام دەبێت.

بەرپرسانى ئەمەريكى پێيان وايە لە چەند هەفتەى داهاتوو دەردەكەوێت بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئامادەيە بۆردوومانەكان كەمتر بكاتەوە بۆ كۆتاييهێنان بە حەماس.

لە چەند رۆژى رابردوو دانيا هاگارى، گوتەبێژى سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، ئەم هەفتەيە بەشێك لە سەربازەكانيان دەگەڕێنەوە بۆلاى خێزان و كارى خۆيان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین