عێراق سەرکۆنەى هێرشەکانى ئەمەریکا دەکات
نوچه نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (26/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، حکومەتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە رێگەى هێزە ئەمنییەکانەوە بە هەموو دامەزراوە دەستوورییەکان و دەسەڵاتە یاساییەکان مامەڵە لەگەڵ هەندێک لەو گرووپانە دەکات کە دەستدرێژى دەکەنە سەر بارەگاى نێردە دیپلۆماسییە بیانییەکان و ئەو شوێنانەى راوێژکارانى سەربازى وڵاتانى دۆستى تێدایە.
حکومەتى عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کارانە مایەى قبووڵکردن کردن نییە، بەگوێرەى هەر دۆخ و ناو پاساوێک بێت.
ئەو راگەیێندراوەى حکومەتى عێراق لەدواى ئەوە هات بەرەبەیانى ئەمڕی هێزەکانى ئەمەریکا بە ناوى وەڵامدانەوە چەند بارەگایەکى سەربازى عێراقیان کردە ئامانج و سەربازێک کوژراو و (18)ى دیکەش برینداربوون، کە بەشێکیان خەڵکى سڤیلن.
حکومەتى عێراق ئە هێرشەى ئەمەریکا بە دەستدرێژى روون ناودەبات و پێى وایە لە خزمەتى بەرژەوەندى هاوبەشى درێژمەودا نییە، ئەوەش زیان بە ئاسایش و ئارامى عێراق دەگەینێنێتت، هەروەک بە کارکردن ئەمەریکا ئاشکرایە دژ بە بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق ناوى دەبات.
لە بەشێکى دیکەى ئەو راگەیێندراوە هاتووە، ئەو هەنگاوە زیان بە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات دەگەینێت و دەبێتە ئاڵۆزکردنى گەیشتن بە لێکتێگەیشتنەکان لە رێگەى گفتوگۆى هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment