دەوڵەتى ياسا پاڵپشتى چارەسەرى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەكات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بڕيارە پێداچوونەوە بە بودجە بكرێت و پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رايگەياند، دەوڵەتی یاسا پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەنگ بە هەموارکردنی یاسای بودجە دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/ كانوونى يەكەم/ 2023) زيرغام ماليكى، پەرلەمانتارى دەوڵەتى ياسا بە رووداوى رايگەياند، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، پێویستە ئەو کێشەیە لە ریشەوە چارەسەر بکرێت و لە هەموو جۆرە ململانێیەکی سیاسی دووربخرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەى دەوڵەتى ياسا جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، دەوڵەتی یاسا دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی (2023، 2024 و 2025) دەدات.

 لە لايەكى ديكەوە جەمال كۆچەر پەرلەمانتارى عێراق لەسەر ليستى يەكگرتووى ئيسلامى ئاشكراى كرد، لیژنەکەیان دوو ئەرکی سەرەکی هەیە؛ یەکەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر بودجەی سەروەریی عێراق، بەمەش بەشی زۆری کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت. دووەم، چارەسەرکردنی کێشەی تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان.  

 ئەو پەرلەمانتارەى يەكگرتوو گوتيشى، لیژنەکە پێکهاتووە لە راوێژکارانی سەرۆکوەزیران، بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین