شاندى حکومەتى هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر سیاسەتى گومرگى و یاساى پاراستنى بەرهەمان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/كانوونى یەکەم/2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەراگەیێندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەکات محەمەد شیاع سوودانى پێشوازى لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیرانى دارایى و رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناو خۆى حکومەتى هەرێم کرد، لەو دیدارەکە گفتوگۆیان لەسەر دۆسیەى ئەمنى دارایى و ئاربووریى کردووە. 

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، هەر لەو دیدارەدا باسیان بە ئامادەسازییەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان کردووە. 

بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەو دیدارەدا جەخت لەسەر هەماهەنگى زیاترى نێوان هەرێم و حکومەتى ناوەند کردۆتەوە، بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێدراوەکان بەتایبەت پرسى دەروازە سنوورییەکان و یەخستنى سیاسەتى گومرگى و یاساى پاراستنى بەرهەمەکان، کە بە جۆرێک بێت کە بەرژەوەندى وڵات و گەل بسەپێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین