محەمەد شياع سوودانى: كێشەكانى عێراق ريشەيى ئابووريان هەيە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق رايگەياند، زۆربەى ئەو ئاڵنگەريانەى رووبەڕووى كۆمەڵگەى عێراقى دەبنەوە ريشەى ئابووريان هەيە، هەروەك جەختيشى لەسەر پابەندى بە باجەكان كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەش/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە، سەرۆك وەزيرانى عێراق لە كۆنفڕاسى چاكسازيى سيستەمى باج لە عێراق جەخىى لەشىر ئەوە كردەوە، پێنج كارى لە پێشينەيان ديارى كردووە، يەكێك لەوانە چاكسازى ئابوورييە، ئەوەشم نەكردووە بە درووشم، ياخود ئامانجێكى كاتى، بەڵكوو لە ئەنجامى بەدواداچوونى واقيعى و ئەنجامێكى سەرەكى چارەسەرى كێشەكانە.

سوودانى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، زۆربەى ئەو ئاڵگەريانەى رووبەڕووى كۆمەڵگەى عێراقى دەبنەوە، ريشەيەكى ئابووريان هەيە. 

دەربارەى چاكسازى لە باج سەرۆك وەزيرانى عێراق ئاماژەى بەوە كرد، لە سەرەتا تا ناوەڕاست جێبەجێكردنى ئەو چاكسازييە بەربەستى لە پێشە، بەڵام ئەنجام دەگەينە قۆناغێك بەرهەمهێنا و بەكاربەر و وەبەرهێن و بزانسمانەكان هەست بە دۆخى رەزامەندى دەكەن، چونكە جۆرێك دادپەروەرى چەسپاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین