وەزیرى دارایى بۆ بەغدا: بەیەک پێوانە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق بکەن
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنج/کانوونى یەکەم/2023) وەزارەتى دارایى لە ڕاگەیێندراوێکدا، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئاوات جەناب وەزیرى دارایى و ئابووریی هەرێمى کوردستان نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر خستەڕوو.
وەزیریى دارایى باسى لەوەکردووە، "هەوڵەکانیان بەردەوامە بەئاڕاستەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەو هیوایەی بتوانن بۆ ساڵی داهاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەران لەهەموو کێشەو ململانێیەک دوور بخەنەوە."
سەبارەت بە پێدانى شایستە داراییەکانى کۆمپانیا ئێرانییەکان ئاوات جەناب، پابەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی بۆ خەرج کردنی شایستەی کۆمپانیاکان دوپات کردەوەو ڕایگەیاند بەچارەسەربونی کێشە سیاسیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، کە کێشەی گەورەی ئابوری و دارایی قورسی بۆ هەرێمی کوردستان دروست کردووە، کێشەی سەرجەم کۆمپانیا ئێرانیەکان و کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکانیش چارەسەر دەبێت، بەتایبەت کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment