پارێزگارى هەولێر: ڕێگەنادەین بۆ لایک و کۆمێنێت لەبەر دەرگای شێڵتەرەکە لایڤێک بکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر وەڵامى ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە شێڵتەرى سەگە بێلانەکان دەگیرێت و دەڵێت، "رێگە بەوانە نادەین کە لەپێناو بەرزکردنەوەی ژمارەی بینەرەکانیان و بەدەستهێنانی چەند کۆمێنت و لایکێک، لەبەر دەرگای شێڵتەرەکە لایڤێک بکەنەوە و بە جۆرێک هەڵسوکەوت بکەن کە لە گرنگیی شوێنەکە کەم بکەنەوە."

ئەمڕۆ شەممە (دوو/کانوونى دووەم/2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەى کۆکردنەوەی سەگی بێلانە و گواستنەوەیان بۆ ناو شێڵتەرەکان ڕایگەیاند، شێڵتەرەکە لەسەر (20) دۆنم زەوی لە ناوچەی لاجانە دروستکراوە کە (15) کیلۆمەتر لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە.  تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە (450) ملیۆن دینارە و مانگانە نزیکەی (10) ملیۆن دینار بۆ گرتن و کۆکردنەوەی سەگی بێلانە پێویستە."

ئومێد خۆشناو باسى لەوەشکرد، لە ماوەى دوو مانگى ڕابردوودا، تاوەکو ئێستا "زیاتر لە سێ هەزار سەگی بێلانە بە شێوازێکی زۆر دروست و رێکوپێک بۆ شێڵتەرەکە گواستراونەتەوە، واتە ڕۆژانە (80) سەگ دەگوازرێنەوە و بەهۆی پڕۆسەکەوە حاڵەتەکانی پەلاماردانی هاووڵاتییان لەلایەن سەگەکانەوە زۆر زۆر کەمبووەتەوە".

سەبارەت بەو ڕەخنانەى لە شێڵتەرەکە دەگیرێت، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، "رۆژانە نزیکەی چوار تۆن خواردن بۆ سەگەکان دابین دەکرێت، باشترینە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین