ئەمریکا جەخت لە پشتیوانی لە ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێران دەکاتەوە
نوچەنێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (30/ تەشرینی دووەم/ 2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لاپەڕەی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان بۆ داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، جەختی لە درێژەی پشتیوانییەکانی لە ژنانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ئێران کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نووسیویەتی "لە رۆژی جیهانی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، ئەمریکا وێڕای دەستخۆشی لە کارە گرنگەکانی ژنانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەزی، لەوانەش توندوتیژی دژی ئەو بەرگریکارە ئازایانە دەکاتەوە.
لەم پەیامەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە ژنانی بەرگریکارانی ئێرانی، کە سەرەڕای رووبەرووبوونەوەی هەڵاواردن، تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی، ئازایانە پاڵەوانی گۆڕانکارین، بەردەوام دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، متیۆ میلر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا، لە رێز هەوڵە بێ وچانەکانی "ژنان و کچانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا دەگرێت و جەخت لەوەدەکاتەوە، "ژنانی بەرگریکار لە مافی مرۆڤ، کە زۆرجار مەترسییەکی گەورەی کەسییان لەسەرە، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە لێپرسینەوە لە حکومەتەکانیان و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان.
میلر لە درێژەدا ئاماژەی کرد بە زیندووکردنەوەی "خەڵاتی ساڵانەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی جیهانی" لە سەرەتای ئەمساڵدا کرد و دەڵێت، ئەمریکا ئەمساڵ رێزی لە "پێنج ژنە بوێرەکانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ" لە هەمان چوارچێوەدا گرتووە.
نەسرین سۆتودە، پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی ئێرانی، لە براوەکانی خەڵاتی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ساڵی 2023 بوو.
سەرچاوە: رادیۆ فەردا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment