داوا لەئەفسەر و پێشمەرگەکانى لیواى (20) دەکرێت لەناوى خۆیان دڵنیا ببنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بانگەوازێکدا ئاگادارى "سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات کە ناویان لە لیوای (20)ی پیادەی هاوبەش هاتۆتەوە لە رۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە."

ڕۆژى پێنجشەممە (30/تشرینى دووەم/2023) وەزارەتى پێشمەرگە بانگەوازێکى بۆ پێشمەرگەکانی لیوای (20)ی پیادەى سەر بە وەزارەتى بەرگریی عێراق بڵاوکردەوە.

لە بانگەوازەکەى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات کە ناویان لە لیوای(20)ی پیادەی هاوبەش هاتۆتەوە لە رۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە، بۆیە پێویستە تەواوی ئەو کەسانە کەناویان هاتووە تاکوو ڕۆژی شەممە بەرواری (2-12-2023) پەیوەندی بەو جێگایانە بکەن کە پێیان راگەیندراوە."

هاوکات دووپاتى دەکاتەوە، "هەرکەسێک لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت."

بانگەوازەکە دەشڵێت، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ دۆزینەوەی ناو و ئەو بنكانەی مەشق كە بۆتان دیاری كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین