ئێران: ئەیوب کەریمی و شەش زیندانی تر لە سێدارە دران
نوچەنێت:
ڕۆژی چوارشەممە (29/ تەشرینی دووەم/ 2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کە بنکەکەی لە نەرویجە رایگەیاند، کە ئەیوب کەریمی، لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ شەش زیندانی دیکەدا لە سێدارە دراون و وردەکاری لەبارەی ناسنامەی شەش زیندانییەکەی دیکە، کە لەگەڵ ئەیوب کەریمی لەسێدارە دراون بڵاونەکراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ها-نگاو، مانگی رابردوو حوکمی لەسێدارەدانی قاسم ئابستە، یەکێک لە هاوکەیسەکانی ئەیوب کەریمی جێبەجێ کراوە. پێنج تۆمەتبارەکەی دیکەی ئەو دۆسیەیە، هێشتا لە زینداندان و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
هەروەک راگەیاندنەکانی مافی مرۆڤی کورد بڵاویانکردۆتەوە، ئەیوب کەریمی، وەک یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی کوشتنی مامۆستا "عەبدولڕەحیم تینا"، هاوکات لەگەڵ قاسم ئابستە و پێنج چالاکی مەزهەبی دیکەی کورد بە ناوەکانی داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خوسرەو بشارەت و کامەران شێخە، لەلایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە، بە تۆمەتی وەک "کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی"، "پڕوپاگەندە دژی سیستەم"، "ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان" و "افساد فیالأرض" حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەو کەسانە لە رێکەوتی (7ی کانونی یەکەم 2009) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرانەوە.
کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتەکانیان لە کۆتایی مانگی ئازاری 2014 ئەنجامدرا و لە 5ی حوزەیرانی 2015 بە فەرمی لێی ئاگادارکرانەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2021 بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە وتێیدا رایگەیاند کە دادگاییکردنەکەیان "بەتەواوی نادادپەروەرانەیە" و سزاکانیان لەسەر بنەمای "دانپێدانان" بووە، کە ئەم زیندانیانە دەڵێن لە ژێر "ئەشکەنجەدان"دا لێیان وەرگیراوە.
ئەم حەوت هاوڵاتییە کوردە سوننەیە دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە بە ئەندام بوون لە گرووپە سەلەفییەکان تۆمەتبار کرابوون، بەڵام ئەوان ئەو تۆمەتەیان رەتکردووەتەوە.
سەرچاوە: رادیۆفەردا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment