ئەندامێکی باڵای پۆلیسی کەنەدا بەهۆی دزەپێکردنی زانیاری بە گروپێکی سەربە ئێرانی سزادەدرێت ئێران

نوچەنێت:

ئەندامێکی باڵای پێشووی پۆلیسی شاهانەی کەنەدا، بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیاری نهێنی ئەمنی بۆ کەسانی ژێر لێکۆڵینەوە، کە تۆمەتبارن بە تاوانی سپیکردنەوەی پارە بۆ کۆماری ئیسلامی سزا دەدرێت.

لە رۆژی شەممە (25/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کامیرۆن ئۆرتیس، ئەندامی باڵای پێشووی پۆلیسی سوارەکانی شاهانەی کەنەدا، بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیاری نهێنی ئەمنی بۆ کەسانی ژێر لێکۆڵینەوە و هاوکاری کۆماری ئیسلامی سزا دەدرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەندامانی ئەو تۆڕەی، کە لەژێر چاودێری و لێکۆڵینەوەدا بوون بەناوەکانی سەلیم هەنارە، محەمەد ئەشرەف و فەرزام مێهدی زادە، تۆمەتبارن بە تاوانی سپیکردنەوەی پارە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەو ئەندامی باڵای پێشووی پۆلیسی سوارەکانی شاهانەی کەنەدا، کە بەو تاوانە تۆمەتبار کراوە، بە 20 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین