په‌رله‌مانى توركیا داواكه‌ى حكومه‌تى سوید پشتگوێ ده‌خات تورکیە

نوچه‌ نێت

فوئاد ئۆكتاى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى توركیا رایگه‌یاند، گفتوگۆكانى له‌سه‌ر پرۆتۆكۆڵى وه‌رگرتنى سوید له‌ ناتۆ دواده‌خات.

ئه‌مرۆ هه‌ینى (17/ تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌رى رۆژنامه‌ى (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) بڵاوى كرده‌وه‌، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌ دوور ده‌زاندرێت ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو بخرێته‌ خشته‌ى كاره‌كان، تا ئێستاش هیچ كاتێكى بۆ دیارى نه‌كراوه‌.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ راشیگه‌یاند، دواى چه‌ندین كاتژمێر گفتوگۆ له‌ناو لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامان بگه‌نه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنى سوید له‌ ناتۆ، پێویسته‌ به‌ته‌واوى دڵنیابین، كه‌ لیژنه‌كه‌مان له‌ داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌كات.
ئۆكتاى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌وانه‌یه‌ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا و سوید له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى جه‌خت له‌سه‌ر زانیارییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته‌ بكه‌ن.
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌وه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه‌، گفتوگۆیان له‌سه‌ر دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى سوید په‌یوه‌ست به‌ هه‌نگاوه‌كانى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كردووه‌.
له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوو سوید و فینله‌ندا داواى ئه‌ندامبوون له‌ ناتۆیان كرد، به‌ڵام به‌ پاساوى داڵده‌دانى لایه‌نگرانى په‌كه‌كه‌ توركیا تا ئێستا رێگه‌نادات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین