ڕاگەیێندراوێکدا لە وەزارەتى داراییەوە بۆ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەینێت، "تا ئێستا (150) هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون."

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (15/تشرینى دووەم/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەپێی دواین داتاکانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا (150) هەزار فەرمانبەرو مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان."

هاوکات وەزارەتى دارایى لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەداوە، "مووچەخۆران و فەرمانبەران لە ئێستادا لە ڕێگای پێنج بانکەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەکێک لە بانکەکان هەژماری بانکیان بۆ دەکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەکانیان لە ڕێی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین