سه‌رۆك بارزانى و ئه‌میندارى گشتیى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى كۆبوونه‌وه‌ و له‌ دیدارێكه‌دا ئه‌بولغه‌یت هیواى ئه‌وه‌ى خواست عێراق دوور له‌ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى به‌ره‌و سه‌قامگیرى هه‌نگاو بنێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ى نیسان له‌ هه‌ولێر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى و شاندێكى یاوه‌ری كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندان بابه‌تى سیاسى په‌یوه‌ندیدار له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێى كرا، باره‌گاى بارزانى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ وئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:


رۆژی یەکشەممە 11ـی نیسانی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو. هیوای ئەوەشی خواست کە عێراق بتوانێ دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت و جەختیشی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و عێراق کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا هەر دوولا بیروڕایان لەبارەی تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێکەوەژیان و پێویستیی چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین