سەرۆکوەزیرانی نەرویچ لەباری غەززەوە پەیوەندی بە سەرۆککۆماری ئێرانەوە دەکات ئێران

نوچەنێت:

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نەرویج، کوژرانی 10 هەزار کەسی فەلەستینی بە دەرئەنجامی ناردنی چەک و کەرەستەی بەرفراوان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل دەزانی و دەڵێت "نابێت بێ سزا بمێنێتەوە".

لە رۆژی یەکشەممە (5/ تەشرینی دووەم/ 2023) هەمشەهری ئۆنلاین لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە یوناس گاهر ئەشتۆر، سەرۆکوەزیرانی نەرویجی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کردووە و رەئیسی هاوکات پێشوازی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کرد لە راگرتنی شەڕ و کوشتنی خەڵکی سڤیل لە غەززە لە زووترین کاتدا.

سەرۆک کۆماری ئێران، هەروەها پێشوازی لە ئامادەیی وەزارەتی دادی نەرویج کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ لە غەززە و ئامادەیی وڵاتەکەمانی بۆ هاوکاری لەم بوارەدا راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل و پشتیوانی ئەمریکا لەم تاوانانە، دەبێ بێ سزا نەمێنێت.

رەئیسی، کوژرانی 10 هەزار فەلەستینی کە لەناویاندا چوار هەزار منداڵ هەیە بە دەرئەنجامی ناردنی چەک و کەرەستەی بەرفراوان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل زانی و دەڵێت "پشتیوانی چەک و ناردنی کەرەستە لە ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپیەوە بۆ ئیسرائیل بەڵگەی دوو ستانداردی رۆژئاوا و هاوبەشی ئاشکرای ئەم وڵاتانە لە تاوانەکاندا".

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە دەرکردنی لانیکەم 180 بڕیارنامەی دژ بە ئیسرائیل لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، و بێ کاریگەریی ئەو بڕیارنامانە لە گۆڕینی رەفتار و کردەوەکانی ئیسرائیل کرد و دەڵێت "ئێران رێگاچارەی دیموکراسی و دادپەروەرانە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی فەلەستین کە لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئەوەی کە هەر فەلەستینییەک یەک دەنگی هەیە پێشکەش کردووە و تەنانەت لە نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا تۆمارکراوە.

یوناس گاهر ئەشتورە، سەرۆک وەزیرانی نەرویج لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا رایگەیاند: کە جیهان لە دۆخێکی ئاڵۆز و سەختدایە و دەڵێت: نەرویج ئاگاداری رۆڵی گرنگ و کاریگەرانەی کۆماری ئیسلامییە لە ناوچەکەدا و لەگەڵ پێزانین بۆ هەوڵەکانتان لە بواری کۆنترۆڵکردندا رەوشەکە و گرژییەکان خوازیاری مامەڵەکردن لەگەڵ ئێرانین بۆ دۆزینەوەی رێگای نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی فەلەستین.

سەرۆک وەزیرانی نەرویج، بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی جەخت لە راگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و ململانێکان دەکاتەوە و دەڵێت، "ئێران و نەرویج دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە کەناڵە دیپلۆماسییەکان، بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ ئەوەی دەستبەجێ ململانێکان رابگرن، گەمارۆکە هەڵبگرن و یارمەتیدانی خەڵکی غەززە راوێژ و هاوکاری بکەن.

سەرچاوە: هەمشەهری ئۆنلاین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین