بەحرێن پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (دوو/ تشرینی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (كاردیل) بڵاوی كردەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەحرێن لە راگەیێندراوێكدا پاڵپشتی ئەو هەنگاوەی وڵاتەكەی وەك جەختكردنەوەیەك لەسەر هەڵوێستی مێژوویی وڵاتەكەی كردەوە لە پاڵپشتی دۆزی فەڵەستین و مافە رەوانەكانی.
لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پادشای ئەو وڵات هەڵوێستێكی نەگۆڕی هەیە، بە مافی رەوای فەڵەستینی دەزانێت كە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەڵەستینییەكان درووست بكرێت بەگوێرەی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان قوددسی رۆژهەڵات پایتەختەكەی بێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەحرێت ئاماژە بەوەش دەكات، پەیوەندییە ئابوورییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە، ئەو هەڵوێستەش وەك پاڵپشتییەكە بۆ مافەڕەواكانی گەلی فەڵەستین.
سەبارەت بە هێرشەكانیشی ئیسرائیلش جەخت لە راگەیێندراوەكە هاتووە، هێرشە سەربازییە بەردەوامەكانی ئیسرائیل لە سایەی رێزنەگرتنی یاسا مرۆیە نێودەوڵەتییەكانە، داواش دەكەین رێكاری زیاتر بگیرێتەبەر لە پێناو پارێزگاری ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل لە غەزە و ناوچەكانی دیكە.
لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، پەیوەندییەكان لەگەڵ بەحرێن جێگیرە، حكومەتی بەحرێن یان تەلئەبیب هیچ لایەك بڕیاری كشانەوەی باڵیۆزیان نەداوە.
بەحرێن یەكێك بوو لەو وڵاتە عەربیانەی لە ساڵی (2020) لە چوارچێوەی رێككەوتنەكانی ئیبراهیم بوو كە بە نێوەندگیری ئەمەریكا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment