وەزارەتى دارایى: ڕۆژى شەممە دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى ئاب دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژى شەممەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت و لەل ماوەى پێنج ڕۆژدا مووچەى سەرجەم فەرمانبەرانى هەرێم دابەشدەکرێت.

ڕۆژى پێنجشەممە (دووى تشرینى دووەم/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کەمێک لەمەوبەر بڕی (200) ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."

هاوکات وەزارەتى دارایى سەبارەت بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئاب دووپاتى دەکاتەوە، کە "ڕۆژی شەممە (4-11-2023)  لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە  (9-11-2023) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین