وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پێشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى (700) ملیار دینارەکە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان (700) ملیار دینارەکە دواکەوت.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (28/تشرینى یەکەم/2023) پێشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین،بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت."

دەقى ڕاگەیێندراوەکە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان:

‎بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین،بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت.

‎ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.

‎لە ماوەی ڕابردوو نیەتی ڕوونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت ، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین