بلینكن داوای لە سوودانی كردووە هێرشبەران دادگایی بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی ئاشكرای كردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، ئەو كەسانە دادگایی بكات كە هێرش دەكەنە سەر بنكەكانی هاوپەیمانان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2023 ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی ناوەڕۆكی ئەو پەیوەندییەی ئاشكرا كردووە، كە دوێنێ‌ بلیكن لەگەڵ  محەمەد شیاع سوودانی ئەنجامی داوە، لە پەیوەندییەكە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لە هەڵوێستی حكومەتی عێراقی كردووە، كە سەركۆنەی هێرشەكانی سەر بنكە ئەمریكیەیكانی كردووە.

دواتر بلینكن داوای لە سوودانی كردووە دادگایی ئەو كەسانە بكات كە بەرپرسن لە ئەو هێرشانە دەكرێنە سەر بنكە ئەمریكییەكان، هەروەها داوا لە سوودانی دەكات پابەند بێت بە زامنكردنی پاراستنی بنكەكانی هاوپەیمانان.

لە ماوەی رابردوو چەندان هێرش بە درۆن و مووشەك كراوەتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق، حكومەتی عێراق داوای بەدواداچوونی بۆ ئەو میلیشیایانە كردووە، كە ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن. ئەمریكا راستەوخۆ میلیشیا شیعەكانی سەربە ئێران لەو هێرشانە تۆمەتبار دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین