سەرۆكى پارتی نەتەوەیی تورك: هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ پاراستنى غه‌زه‌ ئەرکى ئێمه‌ بووە‌ تورکیە

نوچەنێت

دەولەت باخچەلی، سه‌رۆكى پارتى نەتەوەیی تورك (مه‌هه‌په‌) له‌ په‌يامێكدا باس له‌دواين رووداوه‌كانى شه‌ڕى ئيسرائيل و غه‌زه‌ ده‌كات و دەڵێت، "لە ‌هێرشى ئيسرائيل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ بۆمبى فۆسفۆرى سپى به‌كارهێناوه‌، زۆر به‌ روونى دياره‌ منداڵ و خه‌ڵكى سڤيل و ئافره‌ت به‌ر هێرشەکان كەوتوونە، بۆيه‌ پاراستنى غه‌زه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ بۆته‌ ميراتى ئێمه‌."

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (24/تشرينى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، ده‌وله‌ت باخچه‌لى، سه‌رۆكى پارتى مه‌هه‌په‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى فراکسیۆنى پارته‌كه‌ى له‌ په‌رله‌مانى توركيا رايگه‌ياند، ئامانجى زيندووى هێرشى ئيسرائيل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌، منداڵ و ئافره‌ت خه‌ڵكى سڤيله‌، بۆيه‌ پێويسته‌ به‌زووترين كات كۆتايى به‌م هێرشانە‌ بهێنرێت و هه‌ردوولا‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك.

سه‌رۆكى مه‌هه‌په‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ڕى ئيسرائيل و حەماس بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت، “لره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ستى به‌ هه‌وڵێكى زۆر كردووه‌  بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌يه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر غه‌زه‌ و قودس سه‌لامه‌ت نه‌بن، ئه‌و كات كه‌س ناتوانێت باسى ئاسايشى ئه‌نقه‌ره‌ بكات.”

لە بەشێكی دیكەی قەسەكانی جەخەت لەسەر ئەوە كاتەوە، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشووتر هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ين به‌هه‌مان ئه‌قڵييه‌تى كۆن له‌وانه‌يه‌ ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى هێرشه‌كانى غه‌زه‌ تووشى كاره‌ساتى له‌م جۆره‌ ببينه‌وه،‌ بۆيه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له‌ سه‌رۆكه‌كه‌مان ده‌كه‌ين.

باخچه‌لى له‌ درێژه‌ى بەوەش كرد، ئه‌مڕۆ ئيسرائيل فه‌له‌ستينى كردۆته‌ ئامانج، له‌وانه‌يه‌ به‌يانى توركياش بكاته‌ ئامانج، چونكه‌ ئێمه‌ پشتيوانى دادپه‌روه‌رى و پاراستنى كه‌رامه‌تى برا موسڵمانه‌كانمان دەکەین، هيچ هه‌نگاوێك بۆ دواوه‌ نانێين، هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ش پاراستنى غه‌ززه‌ ميراتى ئێمه‌يه‌، هه‌موو وڵاتانى موسڵمانان به یەک چاو سه‌يرى ئه‌م هێرشانه‌ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێويست بكات، ئێمه‌ له‌ غه‌ززه‌ بين، ئەوا‌ ده‌چين لەپێناو به‌ده‌ستهێنانى شكۆمه‌ندى مزگه‌وتى ئه‌قسا و ئاشتى و سه‌ربه‌خۆيى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌ فه‌له‌ستين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین